به‌ڤیدیۆ: باوکێک منداڵه‌که‌ی خۆی زینده‌به‌چاڵ ده‌کات
گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات کە باوکێکى یەمەنى بەزیندویی منداڵەکەى دەخاتە ناو قەبرەوەو زیندە بەچاڵى دەکات.
تائێستا راستى چیرۆکەکە بەتەواوى روون نەبووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانى یەمەنیش هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە نادەن.سەرچاوەکانى هەواڵ لەزارى ژمارەیەک گوندنشینەوە بڵاویانکردەوە، خورافات لەناو بەتەمەنەکانى چەند گوندێکدا هەیە و بۆ دورخستنەوەى نەخۆشى لە منداڵى شیرەخۆر، منداڵەکە بە زیندویی دەخەنە ناو قەبرەوە یان مارێک دەکوژن و بە ئاوێک دەیشۆرن، پاشان بەو ئاوە منداڵەکە دەشۆن.
مارەبڕین، یەكێكە لەگرنگترین ڕۆژەكان بۆ خانمان و كچان، دەبێ بە جوانترین شێوە و دیمەن دەربكەون، ئەمەش پێویستی بە دابینكردنی جوانترین جلوبەرگ و كەرەستە و ئێكسسوارەكان دەبێ، یەكێك لەگرنگترین بەشەكانی ڕۆژی مارەبڕین، ئەو جلەی كە خانمی بووك دەیپۆشێ، وەك مۆدەیەكی جوان و قەشەنگ دەبێ، كراسەكانی ئەو ڕۆژە لەشێوە و ستایلەوە پێویستی بەڕازاوەیی و كارامەیی هەیە، ئەمەش لەڕێگەی ڕەنگ و شێوەی كراسەكەیە، كەچی لەزۆر حاڵەتی تردا، تا چەند گرنگی بەماكیاژ و ئێكسسوارەكان بدەیت، بەڵام كاتێك كراسەكە جوان و ڕازاوە نەبێ، دەبێتە هۆی شێواندنی جوانی ئەو خانمە لەڕۆژی مارەبڕین، بۆیە گرنگترین ئەرك لەو ڕۆژە هەڵبژاردن و دەستنیشانكردنی كراسێكە كە لەگەڵ شێوەی جەستە و ڕەنگی ڕووخسار و یان ئەو ماكیاژەی هەڵیدەبژێری گونجاو بێ، یەكێك لەو هەڵبژاردنانە پێویستی بە مۆدەیەكی جوان و ڕازاوەیە ئەویش ئەو جۆرە ڕەنگەیە بۆ كراسەكە، ئاگاداربوون لەو لایەنە وادەكات كراسێكی ڕازاوە و بەنرخ و شایستەت لەبەر بێ لەڕۆژی مارەبڕیندا
.
لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی کۆلۆمبیا، کچێکی 10 ساڵه منداڵى بوو، یەکێک لەو په‌رستارانه‌ى چاودێری نەشتەرگەری لەدایک بوونی منداڵه‌کەی کردووە رایگەیاند، ئەو رووداوە مرۆڤ تووشی شۆک دەکات.
ئەو کچەى له 10 ساڵیدا بووه‌ته دایك، سەر بە یەکێک لە خێڵەکانی باکووری کۆلۆمبیایە بەناوی خێڵی (وایوو)، ئەو خێڵە ناسراون بەوەی کە دەموچاوی کچانی خێڵەکەیان دەکوتن‌و خاڵیان لەسەر دەنەخشێنن.
ئەو کچەی كه منداڵەکەی بووە خۆشی لە رووداوەكه تێناگات، بۆیە ئامادە نەبوو شیر بداته منداڵه‌کەی، منداڵه‌كه‌شى کچە‌و کیشەکەشی 2 كیلۆ‌و 490 گرامە.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی (ئافتونبلادت)ی سوێدیدا بە پشتبەستن بە میدیاکانی کۆلۆمبیا بڵاوی کردووه‌تەوە، “ئەندامانی خێڵەکە خۆیان بێدەنگ کردووە‌و نایانەوێت ئەوە ئاشکرا بکەن کە ئاخۆ باوکی ئەو منداڵە کێیە‌و چۆن ئەو رووداوە روویداوە، به‌ڵام هەرچۆنێک بێت ئەو کچە دە ساڵییە بووەته گەنجترین کچ لە دنیادا کە منداڵێک بێنێتە دنیاوە‌و ببێته دایك”.
یەکێک لەو په‌رستارانه‌ى چاودێری نەشتەرگەری لەدایک بوونی منداڵ بوونى ئه‌و كچه‌ى کردووە به رادیۆیه‌كى هه‌رێمى راگەیاندووه “ئەمە رووداوێکە کە مرۆڤ تووشی شۆک دەکات، ئاخر ئەو منداڵەی کە بووە بە دایک دەبوو خۆی لەگەڵ بووکەشووشەکانیدا یاری بکردایە
نووستنی منداڵ له‌گه‌ڵ دایكان‌و باوكاندا رێگره له‌پێكه‌وه خه‌وتن‌و ژن‌و مێردایه‌تییان. هه‌ندێك له‌دایكان له‌به‌ر سۆزی زۆریان بۆ منداڵه‌كانیان ناتوانن له‌شوێنێكی تر بیان خه‌وێنن، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان له‌به‌ر هه‌ژاری‌و نه‌بوونی شوێنی جودا، ناتوانن جێگه‌یان بۆ جیا بكه‌نه‌وه
![]() |
عارف كه‌سنه‌زانی كرێكاره‌و باوكی چوار منداڵه، پێی وایه مرۆڤ
به‌ده‌ست خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر تووشی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه بێت، چونكه
ئه‌گه‌ر هه‌ژاره‌و خانووی نییه، بۆچی كۆمه‌ڵێك منداڵ به‌دوای یه‌كدا
ریز ده‌كات‌و به‌رنامه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی نییه؟!
عارف باس له‌ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات، كه له‌و كاته‌ی هه‌ستی كردووه منداڵه‌كانی به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌ڕۆن، زێڕی خێزانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت‌و به پاره‌كه‌ی ژووری خه‌وتن بۆ خۆی‌و خێزانی دروست ده‌كات.
م.یوسف عوسمان پسپۆڕی ده‌روونناسی ده‌ڵێت “له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی‌و هه‌موو پێوه‌ره‌كان، نابێت منداڵ كاری سێكسی دایك‌و باوك ببینێت، چونكه ده‌ره‌نجامی زۆر خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، نه‌ك ته‌نها نابێت منداڵه‌كان كرداری جووتبوونی دایك‌و باوكیان ببینن، به‌ڵكو نابێت قسه‌و گاڵته‌و هێمای جنسیش هه‌ست پێبكه‌ن، بۆیه زۆر پێویسته هاوسه‌ره‌كان ژووری نوستنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت تا منداڵ له‌نهێنیه‌كانی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی تێنه‌گه‌ن”.
ئاسۆ مه‌جید كه خاوه‌نی شه‌ش منداڵه، باس له‌موعاناته‌كانی خۆی ده‌كات له‌به‌ر نه‌بوونی ژوورێكی خه‌وتنی تایبه‌ت به خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی ، ئه‌و ناچاره خۆی‌و هاوسه‌ری‌و شه‌ش منداڵه‌كه‌ی له‌یه‌ك ژووردا بخه‌ون، به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی جووتبووندا تووشی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر جووتبوونه‌كه‌یان.
وتار خوێن‌و پێش نوێژی مزگه‌وتی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، د.لوقمان جامیعی پێیوابوو منداڵ وه‌ك تاشه‌به‌ردێك وایه چی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نی، هه‌ر ئه‌و ده‌مێنێته‌وه “هه‌رخێزانێك به‌تێكه‌ڵاوی بخه‌ون‌و ته‌نانه‌ت جووتبوونیش روونه‌دات، ئه‌وا له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه حوكمی (كه‌راهیه‌تی) له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشتنه حاڵه‌تی جووتبوون‌و پێشه‌كیه‌كانی جووتبوون، ئه‌وا حه‌رام ده‌بێت له‌به‌رچاوی منداڵه‌كان ئه‌و كردارانه ئه‌نجام بدرێت”.
بۆ زیاتر پاڵپشتیكردنی قسه‌كانی، د.لوقمان جامیعی ده‌قێكی قورئانی پیرۆز باس ده‌كات، كه له‌ئایه‌تی 58ی سوره‌تی (نور) ئاماژه به بابه‌تێك ده‌كات، كه ته‌نانه‌ت نه‌ك ده‌بێت منداڵ ژووری خه‌وتنی جیاواز بێت له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكی، به‌ڵكو له‌سێ كاتی جیاوازی دیاریكراودا (پێش نوێژی به‌یانی‌و ده‌وروبه‌ری نوێژی نیوه‌ڕۆو دوای نوێژی خه‌وتنان) نابێت منداڵ به‌بێ ئیزنی دایك‌و باوكیان بچنه ژووره تایبه‌تیه‌كه‌یان. له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه كه جائیز نییه منداڵ له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكیان له‌یه‌ك ژووری خه‌وتندابن.
د.لوقمان ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر كرد، كه خانووی فراوان به یه‌كێك له‌نیعمه‌ته‌كانی خوا ناوده‌بات‌و نه‌یفه‌رمووه خانووی جوان، به‌ڵكو وشه‌ی فراوانی به‌كارهێناوه، له‌مه‌شدا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خانووه‌كان ژووری زۆریان هه‌بێت تا توشی گرفتی له‌و شێوه نه‌بینه‌وه.
هێمن ره‌فیق كه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌و باره‌یه‌وه وتی “راگرتنی هاوسه‌نگی له‌ژیانی خێزانی‌دا پێویستی به جۆرێك له‌هۆشیاری‌و د‌رك كردن به گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌م هه‌یه، كه به پێی كات‌و زه‌مه‌ن ده‌گۆڕی. دایك‌و باوكی رۆشنبیر نه خۆیان به قوربانی منداڵه‌كان‌و نه منداڵه‌كان به قوربانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌و نێوه‌نده‌دا هاوسه‌نگییه‌ك راده‌گرێ. ئه‌و پێشی وایه ناكرێ تۆ له‌خانووی كرێدا بژی‌و كۆمه‌ڵێ منداڵت هه‌بێ كه نه‌توانی حه‌قیان پێ بده‌ی‌و ژووری خۆیان نه‌بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته جووتبوونی شه‌رعیانه‌ی پیاوو ژن ده‌بێته گه‌وره‌ترین كێشه بۆ ئه‌و دایك‌و باوكانه له‌به‌ر كه‌می شوێن‌و ژوور له‌و خانووه‌دا كه زۆر جار له‌گه‌رماو ئه‌و غه‌ریزه‌یه داده‌مركێننه‌وه. ئه‌وه‌ش زۆر ده‌رهاویشته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه دایك‌و باوكی هۆشیار زۆر گرنگی به راگرتنی هاوسه‌نگی ده‌ده‌ن له‌ژیانی خێزانی‌دا”.

No comments:
Post a Comment